گەنجینەی خێزان
بابەت
پۆلێن
ڕێنمایی بەرایی
ڕێنمایی بەرایی لە کۆمەڵێک تەوەر پێکدێت کە خێزان ئاشنادەکات بە کۆمەڵێک باسی وەکو بەرپرسایەتی و مافی بەژداری لە پرۆسەی فێربوونی منداڵەکەیدا، هەروەها هاوکاری دەکات لە هەڵبژاردنی فێرگەیەکی گوونجاو درووستکردنی هەڤبەندی لە نێوان خێزان، مامۆستا و منداڵ. ڕێنمای بەرایی لەم تەوەرانە پێكدێت:
کەی پێویستە سەردانی فێرگە بکەم؟
بەرپرسایەتی من لە پرۆسەی فێربوون چییە؟
مافی بەژداری خێزان
تایبەتمەندی کەسەکیەکانی منداڵەکەم چین؟
چۆن فێرگەیەکی گونجاو هەڵدەبژێری بۆ منداڵەکەت؟
چۆن هەستی بەرپرسیاریەتیی گەشە پی بدەین لە منداڵەکانماندا؟
چۆن خێزان پەیوەندیی ساز بکات لەگەڵ مامۆستایان و فێرگەدا؟
چۆن خێزان رۆڵی هەبێت لە زیادکردنی حەزی فێربوونی منداڵەکەی؟
بەها رەفتاریەکان (ئاخاوتن، گوێگرتن، میهرەبانبوون)
هۆشیاری خێزان لە ئاستی بەرایی
قۆناغی بەرایی قۆناغێکی هەستیارە کە خێزان پیویستی بە ڕێنوێنی تایبەت هەیە، دەربارەی چۆنیەتی هاوکاریکردنی منداڵ لە وانەکانی، چۆنیەتی گەشەپیدانی زمان لای منداڵ، هەروەها فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ منداڵ، چۆنیەتی کات بەسەربردن لەگەڵ منداڵ لە ڕێگەی یاری و چالاکی. هەروەها چۆنیەتی ئاشناکردنی منداڵ بە فێرگە.
هۆشیاری تەکنەلۆژیا
تەکنەلۆجیا نۆرەیەکی کارایی لە ژیانی فێرخوازدا هەیە. هۆشیاری بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و ئامێرە ئەلیکتۆرنیەکان باسێکی گرینگن. خێزان لەم بەشەدا ڕێنوێنی دەکرێت بۆ پاراستنی مندالە لە دەرهاویشتەکانی تەکنەلۆجیا وەک (چەپاندنی ئەلیکترۆنی و sexting)
خاوهەنگاوی لە فێربووندا
منداڵان لە ئاستی بەراییدا دووچاری گرفت دەبن لە فێربوون، کە هەندێکجار بۆ خێزان سەختە کە هۆکارەکەی بزانێت و بە دروستی مامەڵەی لەگەڵدا بکات. لەم بەشەدا خێزان ئاشنای گرفتی تایبەتی وەک: کەمسەرنجی فرەجووڵە، بیرکۆڵی، دێسلێکسیا و ئۆتیزم دەبێت.
هۆشیاری خێزان بۆ ئاستی ناوەند
هەندێکجار هەرزەکاران بەریککەوتنیان لەگەڵ خێزاندا هەیە، بەهۆی کەمی هۆشیاری خێزان بەرامبەر قۆناخی هەرزەکاری. لە هەندێک باسی وەک: کێشەی سۆزداری و گۆڕانە فیزیکیەکان و دەروونییەکان دەگریتەوە. ئەم بەشە سێرەی لەسەر فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئاسوودەیە لە دەرەوە و ناوەوەی فێرگە. ئەم بەشە تایبەتە بە وشیارکردنەوەی خێزان دەبارەی قۆناخی هەرزەکاری و گرفتەکانی و چۆنەیتی مامەلەتکردن لەگەڵیدا.